نەوت و کانزاکانی هەولێر رێکاری نوێ بۆ دەرهێنانەوەی کارتی سووتەمەنی رادەگەیەنێت

نەوت و کانزاکانی هەولێر رێکاری نوێ بۆ دەرهێنانەوەی کارتی سووتەمەنی رادەگەیەنێت

جار بینراوە: (567)

-


 

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر
ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد سەبارەت بە رێکارەکانی
دەرهێنانەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لە کاتی ونبوونیدا و داوا دەکات راستەوخۆ
سەردانیان بکەن بۆ راگرتنی کارتەکە تاوەکو لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکارنەهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ
بەدەستهێنانی کارتی جێگرەوە (بەدەل مەفقود)، پێویستە سەرۆکی خێزان خۆی ئامادە بێت
و کۆمەڵێک بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، تاوەکو لە ماوەی دیاریکراودا
کارتێکی نوێی بۆ دەربکرێتەوەی.

سەبارەت بە شێوازی ئامادەبوون، بەڵگەنامە
داواکراوەکان و ماوەی دەرچوونی کارت، پێویستە کەسی یەکەم و خاوەنی کارتەکە (سەرۆکی
خێزان) بە شێوەی راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات و کارتی نیشتمانیی
ئەسڵی و فۆرمی ئەلیکترۆنی، فۆرمی خۆراکی کۆن لەگەڵ نووسراوی بەشی ونبووەکانی پۆلیس
(مەفقودات) لەگەڵ خۆیدا ببات، تاوەکو دوای تەواوکردنی سەرجەم مامەڵە و رێکارە
یاساییەکان لە ماوەی یەک مانگدا کارتێکی نوێی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ دروست
بکرێتەوە
.

بابەتى تر


👤
Live: 87 Today: 2,003 📊 Click Here