ژووری بازرگانیی هەولێر هۆشداری دەدات لە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و داوای پێداچوونەوە دەکات

ژووری بازرگانیی هەولێر هۆشداری دەدات لە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و داوای پێداچوونەوە دەکات

جار بینراوە: (447)

-


ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر نیگەرانیی قووڵی خۆی
بەرامبەر بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای فرۆشتنی دۆلار
دەربڕی و هۆشدارییدا، کە ئەم هەنگاوە ناهاوسەنگانە دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی
بازاڕ و گرانبوونی نرخی کاڵا یەکان و پەکخستنی جووڵەی بازرگانی
.

لە راگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند،
سەپاندنی ئەم جۆرە بڕیارە ئابوورییانە بارگرانییەکی گەورە لەسەر بژێویی
هاووڵاتییان بەتایبەت چینی کەمدەرامەت دروست دەکات، هاوکات ئاستەنگی جدی لەبەردەم
وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان دروست دەکات لە جێبەجێکردنی گرێبەست و
پلانەکانیاندا
.

جەختیشی
کردەوە، چارەسەری قەیرانەکان بە سەپاندنی بارگرانی لەسەر شانی کەرتی تایبەت و
هاووڵاتییان ناکرێت، بەڵکو پێویستە بەغدا سیاسەتێکی نەرمتر و زانستی تر پەیڕەو
بکات بۆ پاراستنی بەهای دراو، هاوکات داوای لە حکومەتی عێراق و لایەنە
دارەکان کرد بە زووترین کات پێداچوونەوە بە بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای
فرۆشتنی دۆلاردا بکەن، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن
لە مافی بازرگانانی هەرێمی کوردستان.

بابەتى تر


👤
Live: 135 Today: 1,721 📊 Click Here