جرف الصخر خاکێکی قەدەغەکراو لە عێراق، لەژێر دەسەڵاتی کەتائیبی حیزبوڵڵا و ئێراندا
سەنگەر عبدلرحمان عبداللە – چالاکوان
جورف سەخر ئەودەوڵەتەبچوکەی ئێرانە لەناوعیراقدا ، کەعیراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات. دوای ئەوەی ساڵی ۲٠۱٤ لە داعشیان ستاندەوە.
بەدرێژای دوازدەساڵەلەلایان حشدی شەعبی و ئەوگروپانەی سەربەئێرانن کۆنترۆڵکراوە.
وەکو (١. کتائبی حیزبوڵڵا، ٢. حەرەکەتی نوجەبا، ٣. کتائبی سەیدولشوهەدا، ٤. ڕێکخراوی بەدر، ٥. عەسائب ئەهلی حەق)ئەوهێزانەهەموویان نفوزیان هەیە بەڵام کەتائبی حیزبوڵا گرووپی ە کە کۆنترۆڵی جرف الصخری پێوە بەستراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕۆیتەرز ،هەواڵگیری عیراق،الحریا دەرکەوتوە کە لەجورف سەخر نەوت لەبۆڕیەنەوتیەکانی عیراق دزراوە ساڵانە بە بەهای دوو ملیارد دۆلار بەقاچاغ لەڕێگای کوردستانەوە بردراوە بۆ ئێران و ئەڤغانستان، وە هەم لەتونێڵەکاندا موشەک دروست دەکرێت و دەنێردرێت بۆگروپەکانی سەربەئیران لەناوچەکە،
دواتر علی زەیدی ڕایگەیان دەبێت ئەوناوچەیە کۆنترۆڵبکرێتەوە بەڵام ئێران و کەتایبی حیزبوڵا هەڕەشەیان کرد کە دەستبەرداری بن . ئەبوطاڵیب سەعیدی فەرماندەی کەتایبی حیزبوڵا گوتی مەگەر بەسەرلاشەی ئێمەدابڕۆن تاچۆڵی دەکەین.
جابڕ ڕەجەبیش ئەندامی پێشوی فەیلەقی قودس کەئێستاهەڵاتوە دەڵێت
جرف الصخر دەوڵەتی قوڵی ئیرانە لەعیراق
بەتەواوی لەژێردەستی ئێرانەو بۆهاوڵاتیانی قەدەغەیەبچنەناوی.
تەنیاحیزبوڵا لەوێ نیە بەڵکوهەموئەوگروپەشیعانەی سەربەئیرانن بارەگایان لەوناوچەیەهەیە وە فەیلەقی قودسی ئیرانیش کە۳٠٠ کەسی ئیرانی کاری تێدادەکەن جگەلەسیخور و ئامێری سیخوڕی لەتونێڵێکی ژێرزەمینی ئیران کێڵگەیەکی بۆدروستکردنی بیتکۆین دامەزراندوە.
لە۲٠۲۳ نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە وتیان لەجرف صخر زیندانی نهێنی لێیە ئەوکەسانەی دژی شیعەکان و هەم دژی ئێرانن ڕفێندراون و لەوێ زیندانی کراون.















Post Comment