لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگایی دەکرێن

لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگایی دەکرێن

جار بینراوە: (32)

- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026، بورهان رەشید، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بەی راگەیاند، “رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی لە دادگای 2ی تاوانەکانی سلێمانی دادگایی بکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر”.

بورهان رەشید وتی، “29 دەستگیرکراوی لالەزار لە زیندانەکاندا ماونەتەوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە تەنها لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیکراوی دیکە دادگایی دەکرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,295 📊 Click Here