كه‌شناسی‌ هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ راگه‌یاند

كه‌شناسی‌ هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ راگه‌یاند

جار بینراوە: (26)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهی ئاسمان ساماڵ دهبێت و سبهی خۆڵبارین دهبێت و پلهكانی گهرما بهرزتر دهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ  دووشهممه 22ی حوزهیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرما كهمێك بهرز دهبێتهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ”.

كهشناسی دهڵێت: “خێرایی با مامناوهند دهبێت (10 – 20 ) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و مهودای بینین لهنێوان 8-10 كیلۆمهتر دهبێت و ئاراستهی با باكووری رۆژئاوا بۆ باكووری رۆژههڵات دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ سێشهممه 23- 6- 2026 ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ بوونی تۆزوخۆڵێكی سووك لهكاتهكانی ئێواره زیاتر له ناوچهكانی باشووری رۆژئاوای ههرێم”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما بهرزدهبێتهوه به (1 – 2) پله بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با مامناوهند دهبێت (10 – 20) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و لهكاتهكانی دوایی نیوهرۆ تاكو كاتهكانی شهو چالاك دهبێت بهجۆرێك له ههندێ ناوچه وهك باشوور و رۆژئاوای ههرێم كاریگهری زیاتر دهبێت بۆ سهرووی 30 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باشووری رۆژئاوا بۆ باكووری رۆژئاوا دهگۆڕێت و مهودای بینین لهنێوان (6 – 8) كیلۆمهتر دهبێت و لهناوچهكانی بهرزبوونهوهی تۆز و خۆڵ لهنێوان ( 4 – 6 ) كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بۆ سبهی بهمشێوهیه دهبێت:
ههولێر: 43 پلهی سیلیزی 
پیرمام: 39 پلهی سیلیزی
سلێمانی: 41پلهی سیلیزی
چهمچهماڵ: 43 پلهی سیلیزی
دهۆك: 42 پلهی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلهی سیلیزی 
ههڵهبجه : 43 پلهی سیلیزی
حاج ئۆمهران : 31 پلهی سیلیزی 
گهرمیان : 46 پلهی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 1,402 📊 Click Here