كاوه‌ عه‌لی‌: كۆمپانیای بیانی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ژێر فشار

كاوه‌ عه‌لی‌: كۆمپانیای بیانی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ژێر فشار

جار بینراوە: (35)


كاوه عهلی ئهندامی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند حكومهتی ههرێم له بهرامبهر كۆمپانیایهكی بیانی دهستهوهستانه، دهشڵێت: “كۆمپانیای بیانی دهسهڵات له ههرێم دهخاته ژێر فشار”.

كاوه عهلی ئهندامی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان له نووسراوێكدا:

*كۆمپانیای بیانی دهسهڵات دهخاته ژێر فشار بهڵام كۆمپانیای خۆماڵی دهسهڵات خستوویهتیه ژێر فشار.

*حكومهتی ههرێم له بهرامبهر كۆمپانیایهكی بیانی دهستهوهستان دهوهستێت، كاتێك بهشێوهی گرێبهست ههنگاو نانێت و شایستهی خۆی و به پێی گرێبهست وهرناگرێت.!

*بهڵام كۆمپانیای خۆماڵی بێ پشتی حیزبی؛ سهدان، بگره زیاتر له ههزار كۆمپانیا، زیاتر له ده ساڵه شایسته و پێشینهكانیان بهشێكی وهرنهگرتووه.

*ههندێكیان تهئمیناتیشیان له ساڵی 2014هوه بۆ نهگهڕێنراوهتهوه و بههۆی ئهوهوه سهدان كۆمپانیا ئیفلاس بوون؛ كه حكومهت گرێبهست و یاسا و ڕێنماییهكانی پێشێلكردووه به زهقی، بهڵام هیچ بهدهمهوه چوونی جدی بۆیان نهبوو.

*نموونهم ههیه؛ كۆمپانیای بیانی تهنها به گهیاندنی ئاگاداركردنهوهیهك له دادگایهكی بیانی، حكومهتی خسته ژێر فشار و داواكارییه دارایییهكهی خێرا  و به پهله بۆ خهرج كرد -كه شایستهی نهبوو- چونكه ههم كۆمپانیاكه و ههم دادگاكه له دهرهوهن .!

*بهڵام كۆمپانیای خۆماڵی كه پهنا دهباته دادگاكانی ههرێم، چی بهدهست دههێنێت؟!

* ههرێم ههندێك جار سهروهریی سیاسی و یاسایی خۆی خستووهته مهترسییهوه بۆ كۆمپانیایهكی بیانی؛ ئهوهش به ڕوونی له وهڵامی دانا غاز بۆ حكومهتی ھهرێم دهخوێندرێتهوه.!

بابەتى تر

👤
Live: 46 Today: 1,467 📊 Click Here