فەریق بەختیار محەمەد: پێویستە هێزی پێشمەرگە بە بودجە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی پڕچەک بکرێت

فەریق بەختیار محەمەد: پێویستە هێزی پێشمەرگە بە بودجە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی پڕچەک بکرێت

جار بینراوە: (189)

-

فەریق بەختیار محەمەد لە کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی رایگەیاند، ستراتیژێکیان بۆ پەرەپێدانی هێزی پێشمەرگە بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئامادەکردووە، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی دەبێت پێداویستییەکانیان دابین بکرێت.

بەپێی وتەکانی فەریق بەختیار محەمەد لە کۆڕبەندەکەدا، هێزی پێشمەرگە پێویستی بە دابینکردنی بودجە و دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی هەیە، بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هێرشە درۆنییەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا هێزی پێشمەرگە پێویستی بە پڕچەککردنە و لەو چوارچێوەیەشدا میکانیزمێک دیاریکراوە بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەو رووەوە بەهۆی کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانانەوە دروستبووە.

سەبارەت بە میکانیزمەکەش روونیکردووەتەوە، عێراق یەکانی لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی دژی داعش دەکاتە ی دووقۆڵی، هاوکات چەک و کەرەستەی سەربازییان لێدەکڕێت و تێیدا پشکی پێشمەرگە جیابکرێتەوە.

بابەتى تر