عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: كۆمپانیای كار ته‌نها له‌ یه‌ك رێگاوه‌ رۆژانه‌ 960 هه‌زار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: كۆمپانیای كار ته‌نها له‌ یه‌ك رێگاوه‌ رۆژانه‌ 960 هه‌زار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت

جار بینراوە: (30)


عهلی حهمه ساڵح ئهندامی فراكسیۆنی ههڵوێستی نیشتمانی له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه كۆمپانیای كار تهنها له یهك رێگاوه رۆژانه 960 ههزار دۆلاری دهست دهكهوێت و بووه به ئیمپراتۆریهتێك لهسهر گیرفانی بهتاڵی خهڵك. 

عهلی حهمه ساڵح ئهندامی فراكسیۆنی ههڵوێستی نیشتمانی له پهرلهمانی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی:
*چیرۆكی یهك رێگای كۆمپانیای كار 

*یهكهم: پارهی بهرههمهێنان 

*له ساڵی 2007 هوه كێڵگهی خورمهڵهی كهوته دهست كۆمپانیای كار.  كێڵگهیهكی حازری حكومهتی عێراق بوو، واته: وهك كۆمپانیاكانی دیكه خهرجی زۆری له بواری گهڕان و پشكنین نهبوو… 
*توانای بهرههمهێنانی نهوتی ئهم كێڵگه گهشته (125ههزار) بهرمیلی ڕۆژانه. پارساڵ؛  پێش ڕادهستكردنی نهوت بهعێراق، خورمهڵه بهرههمی ڕۆژانهی (100 ههزار) بهرمیلی ڕۆژانهبوو. 
*27ی 9ی 2025 كه نهوت ڕادهستكرا، وتیان: بهرههمی خورمهڵه (60 ههزار) بهرمیل نهوتی ڕۆژانهیه!. 
*ئهمڕۆ وتیان: تێچووی بهرههمهێنانی بهرمیلێك (16)  دۆلاره!..ئاخر بهچی حهقێك (16) دۆلار! 
*كێڵگهیهكی ئامادهی دۆزراوهی بیریشی ههڵكهندرابوو! ! چهندینجار پارهی تێچووی كاركردنی دهرهێناوه! 
*لهكوێ بووه كێڵگهیهكی ئاماده 19 ساڵ لهبهردهستت بێت و نهوت بهرههمبێت و بیفرۆشیت، بڵێی: تێچووی بهرههمهێنانی بهرمیلێك (16) دۆلار بێت! 

*بۆ (60 ههزار) بهرمیل…  ههموو ڕۆژێك (960) ههزار دۆلار ..ههموو مانگێك (28.8) ملیۆن دۆلار ..ساڵانه (345) ملیۆن دۆلار…

*دوو:  كرێی بۆری! 

*جگه لهو پاره ئێجگار زۆرهی كۆمپاكار له كرێی بۆری دهستی دهكهوێت. ئهگهر شهش مانگی 2022 وهربگرین!  تهنیا له شهش مانگ (181.6ملیۆن) دۆلار كرێی بۆری له حكومهتی ههرێم وهرگرت!.

*له سنوری ھهرێمی كورستان (60٪‏ ھی ڕوسنهفت و 40٪‏ ھی كۆمپانیای كاره) بڕی (454 ملیۆن) دۆلاریان پێدراوه بۆ شهش مانگ! كه 11٪‏ كۆی داھاتی نهوته!  كه دهكرا ئهم بۆریه ھی حكومهتی ھهرێمی كوردستان خۆی بێت! نهك دوو كۆمپانیا 11٪‏ كۆی داھاتی نهوت ببهن! 

*ئێستاش بۆ ئهو نهوتهی عێراق و ههرێم ههناردهی دهكهن، كرێی بۆری وهردهگرێت. 

*پارهی پاڵاوتن و قازانجی پاڵاوگه دهیان ملیۆن دۆلاره!!!

*ئهمڕۆ خۆیان وتویانه: تهنیا بۆ پاڵاوتنی (50 ههزار) بهرمیل مانگانه (30 ملیار) دینار دهدهنه كارو لاناز!!! 

*جگه له ملیۆنان دۆلاری پاڵاوتنی (25 ههزار بهرمیل)ی نۆرس لایت كه هی DNO یه و پاڵاوتنی (10 ههزار) بهرمیلی عهینزاله، پاڵاوتنی ههزاران تهن نهفتای مانگانه. 

*ئیمبراتۆریهتێك لهسهر گیرفانی بهتاڵی خهڵك. 

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 1,267 📊 Click Here