حاكم شێخ له‌تیف: ده‌بوایه‌ مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌متر قبوڵی نه‌كردایه‌

حاكم شێخ له‌تیف: ده‌بوایه‌ مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌متر قبوڵی نه‌كردایه‌

جار بینراوە: (11)


حاكم شێخ لهتیف پسپۆڕی بواری یاسا و پهرلهمانتاری پێشوو له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگهیاند كه دهبوایه بهڕێز مهزڵوم عهبدی ههرگیز ئهوه قبوڵ نهكات له سهرۆكی ناوچهیهكی پێنج ئهوهندهی وڵاتێكی وهك لوبنانهوه و لهوهش گرنگتر له سهركردهیهكی گهوره و كاریگهری  گهلێكهوه و دوای ئهو ههموو قوربانیه ببێته راوێژكارێكی بێ ناونیشانی سهرۆكێكی دیكتاتۆر.

حاكم شێخ لهتیف پسپۆڕی بواری یاسا و پهرلهمانتاری پێشوو له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له نووسینێكدا بهناوی “راوێژكار”، نووسیویهتی: 
*له ههموو سیستهمهكان رۆژههڵات بێت یان رۆژئاوا، دیموكراتی بێت یان دیكتاتۆری، راوێژكار خۆی دهسهڵاتی بڕیاردانی نییه، بهڵكو دهسهڵاتی تهنها بریتییه لهوهی كاتێك دهسهڵاتدارهكه كه ئهو راوێژكاریهتی راوێژی پێ دهكات، ههستێ به پێشكهشكردنی پێشنیار بۆی.
* ئهو پێشنیارانهش مولزهم نین واته كهسی دهسهڵاتدار مهرج نییه ئهو پێشنیازانه وهربگرێت له كاتی وهرگرتنی بڕیار بۆ ئهو بابهتهی كه داوای پێشنیاری كردووه لێی.
*له رژێمه دیموكراتییهكان لهوانهیه ئهگهر دهسهڵاتدار له پرسێكدا كه پێویست بكات راوێژ بكات، نهیكردبێت یان پێچهوانهی رای راوێژكارهكهی كردبێت و له ئهنجامدا بڕیارێكی ههڵهی دابێ، رووبهڕووی رهخنهی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و لهوانهشه ههندێ جار بهرپرسیارێتی سیاسی ببێتهوه و نهیارهكانی له ههڵبژاردنهكان دژی یان دژی حیزبهكهی بهكاری بهێنن. 
*له رژێمی فهردی یان دیكتاتۆری یان له رژێمهكانی رۆژههڵات به تایبهتی وهك دهزانین راوێژكار ههر بۆ ناو یان بۆ مووچه و ئیمتیاز و رازیكردنی ههندێ كهسه، دهگمهن راوێژیان پێ دهكرێت. خۆ ئهگهر راوێژیشیان پێ بكهن به قسهیان ناكهن.
*دهبوایه بهڕێز مهزڵوم عهبدی ههرگیز ئهوه قبوڵ نهكات له سهرۆكی ناوچهیهكی پێنج ئهوهندهی وڵاتێكی وهك لوبنانهوه و لهوهش گرنگتر له سهركردهیهكی گهوره و كاریگهری  گهلێكهوه و دوای ئهو ههموو قوربانیه ببێته راوێژكارێكی بێ ناونیشانی سهرۆكێكی دیكتاتۆر.
*ئهم سهرۆكی رژێمه تازهی سوریا هێنده دیكتاتۆره ههر له ئێستاوه ههموو پۆستهكانی له چنگی خۆیدا كۆكردۆتهوه و ئاماده نییه تهنانهت جێگرێكی كارتۆنیش بۆخۆی دابنێت،  بهڵام دهبوایه له جێگری سهرۆك كۆمار كهمتر قبوڵی نهكردایه.

*خۆ ئهمهشیان بهزۆر یان ناچاری نییه با كهسێكی تری له جیاتی خۆی دابنایه و خۆی ههر كاری سیاسی بكردایه زۆر زۆر باشتر بوو بۆ خۆی و بۆ كوردیش وهك ئهوهی دوای ریكهوتننامهكهی لهگهڵ دیمهشق وتی.

بابەتى تر

👤
Live: 126 Today: 1,083 📊 Click Here