دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەمڕۆ بە پێنج درۆن هێرشکراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە
![]()
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026ی بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
– کاتژمێر 00:10 خولەکی شەوی پێنجشەممە بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە.
– کاتژمێر 1:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز.
– لەنێوان کاتژمێر 9:15 بۆ 9:23 خولەکی ئەمشەو بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، “هیچ زیانێکی گیانی لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا نەبووە”.













Post Comment