مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

جار بینراوە: (1.3K)

-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتە
دیمەشق و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریاوە پێشوازی لێكراو لەكۆبوونەوەیەكدا
تاوتوێی هەنگاوەكانی پەیوەست بەتێكەڵكردنی پێكهاتە ئیداری و سەربازییەكان كرا
.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیلهام
ئەحمەد، هاوسەرۆكی یەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشتنە دیمەشق و
لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆمارو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە پێشوازیان لێكرا
.

لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر تەواوكردنی پڕۆسەی یەكگرتن
لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و زیاتركردنی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەبارەی هەنگاوەكانی
پەیوەست بەتێكەڵكردنی پێكهاتە ئیداری و سەربازییەكان لەدامەزراوەكانی دەوڵەت.

👤
Live: 26 Today: 1,667 📊 Click Here