دوازدە ساڵ دوای فەرمانی 74، هێشتا برینەکان کراوەن
سەرکەوتی جیهاز
دوازدە ساڵ دوای فەرمانی 74، هێشتا برینەکان کراوەن
سەرکەوتی جیهاز
لە 3ـی ئابی 2014ـەدا، شەنگال تەنها داگیر نەکرا؛ مرۆڤ، ئایین، شوناس و مێژووی کۆمەڵگەیەکی ڕەسەن کرانە ئامانج. هێرشەکەی داعش هەوڵێکی ڕێکخراو بوو بۆ کوشتن، ڕفاندن، کۆیلەکردن و سڕینەوەی ئێزدییەکان لە خاکی باوباپیرانیان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، لە نێوان 2 هەزار تا 5 هەزار و 500 ئێزدی گیانیان لەدەست داوە، نزیکەی 6386 ژن و منداڵ ڕفێنراون و لە نێوان 350 تا 450 هەزار کەس لە شەنگال ئاوارە بوون. زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵیش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دۆزراونەتەوە.
بەڵام دوازدە ساڵ دوای جینۆسایدەکە، پرسیارە یەکە ئەوەیە: ئایا تەنها یادکردنەوەی قوربانییان بەسە؟
لە 3ـی ئابی 2025دا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا زیاتر لە 2600 ئێزدی دیارنەماون و زیاتر لە 200 هەزار کەس بێماڵ و ئاوارەن. ئەمە مانای ئەوەیە کە جینۆسایدەکە تەنها ڕووداوێکی کۆتاییهاتووی مێژوویی نییە؛ بەڵکو کاریگەرییەکانی تا ئەمڕۆ لە ژیانی خێزانەکاندا بەردەوامن.
یادەوەری بەبێ دادپەروەری تەواو نابێت
هەموو ساڵێک لە 3ـی ئابدا بۆنە و و پەیامی هاوخەمی ڕێک دەخرێن؛ بەڵام دادپەروەری بە بەدی نایەت. تا ئەو کاتەی تاوانباران بە شێوەی یاسایی بەرپرسیار نەکرێن، دیارنەماوان نەدۆزرێنەوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکان نەکرێنەوە و قەرەبووی زیانلێکەوتووان نەدرێتەوە، برینی شەنگال بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
بۆچی گەڕانەوە هێشتا دژوارە؟
گەڕانەوە تەنها بە داخستنی کەمپەکان ڕوونادات. خێزانێک کاتێک دەتوانێت بگەڕێتەوە کە ئاسایش، خانوو، قوتابخانە، نەخۆشخانە، کار و ئیدارەیەکی متمانەپێکراوی هەبێت.
ڕێککەوتنی شنگال لە ساڵی 2020دا بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ئیدارە و ئاسایشی ناوچەکە واژۆ کرا؛ بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2025دا جەختی کردەوە کە بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و ملمـلانێی هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.
بەرژەوەندیی دانیشتووانی شنگال نابێت ببێتە قوربانیی ملمـلانێی بەغدا، هەولێر و هێزە دەرەکییەکان. خەڵکی شنگال خۆیان دەبێت بەشدار و خاوەنبڕیار بن لە دیاریکردنی داهاتووی ئیداری و ئاسایشی ناوچەکەیان.
یادکردنەوەی ڕاستەقینە چییە؟
یادکردنەوەی ڕاستەقینە بریتییە لە:
* دۆزینەوەی دیارنەماوان و چارەنووسی ڕفێنراوان؛
* کردنەوە و ناسینەوەی قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان؛
* دادگاییکردنی تاوانباران بە تۆمەتی جینۆساید؛
* خێراکردنی قەرەبوو و پشتگیریی دەروونیی ڕزگاربووان؛
* ئاوەدانکردنەوەی شنگال و مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەلامەت؛
* پاراستنی بەڵگە و یادەوەریی جینۆساید لە کتێب، قوتابخانە و ی نیشتمانی.
٣ی ئاب نابێت تەنها ڕۆژێک بێت بۆ نووسینی پەیامی هاوخەمی؛ دەبێت ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن بێت: بەڵێنی دادپەروەری، بەڵێنی گەڕاندنەوەی شەنگال بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی و بەڵێنی ئەوەی هیچ کۆمەڵگەیەکی تر بەهۆی ئایین و شوناسی خۆی نەکرێتەوە قوربانیی فەرمانێکی نوێ
تێبینی
فەرمانی «74» لەو باوەڕە مێژووییەوە هاتووە کە ئێزیدییەکان پێشتر 73 جار تووشی کوشتار، ڕاگواستن و هەوڵی سڕینەوەی ئایین و ناسنامەکەیان بوون.
هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی















Post Comment