جیاوازی نێوان کچە مۆدێلەکان و کچە شەهیدەکان..!

جیاوازی نێوان کچە مۆدێلەکان و کچە شەهیدەکان..!

جار بینراوە: (568)

کەیوان عەلی – چالاکوان

لە کوردستاندا دوو وێنەمان هەیە،

یەکێکیان لەسەر شاشەکان دەبینین

ئەوی تریان لەسەر پەڕەکانی مێژوو

یەکێکیان بە فلاشی کامێرەکان دەدرەوشێتەوە 

ئەوی تریان بەخوێن و قوربانی باوکە شەهیدەکەی 

یەکێکیان بۆ ئەوەی جوانتر دەربکەوێت لەبەردەم کامێرا بەجلێکی نیمچە ڕووتەوە بەسەرشۆڕی دەوەستێت 

ئەوی تر یان لەبەردەم گۆڕی باوکە شەهیدەکەی بە جلێکی ڕەش و چاویلکەیەکی رەشەوە و بەسەربەرزی ئەوەستێت ،

بەڵام پرسیارێک هەیە کە دەبێت لە خۆمانی بکەین:

-ئێمە کێیان دەکەینە نموونە بۆ خۆمان و کۆمەڵگاکەمان؟

-دەبێت کامەیان لە بیر و هزرماندا بێت بۆ هەمیشە ؟

-کامەیان بۆ نەوەی داهاتوو باس بکرێت ؟

بەداخەوە ئەمڕۆ بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردی بە ئاراستەیەک دەڕوات کە تێیدا هەندێک کەس، بەنمونە کچە مۆدێلەکان تەنها بەهۆی دەرکەوتنی میدیاییو ئاستی جوانی و یە کۆمەڵایەتییەکان، دەبنە کەسایەتییەکی کاریگەرو و تەنانەت بۆ هەندێک کەس دەبنە نموونە و سەرچاوەی ڕێنمایی ژیان. لە هەمان کاتدا کەسانێک هەن کە دوای ساڵانێک خوێندن و هەوڵدان، نەموچەیەکی گونجاویان هەیە، نە دەرفەتی دامەزراندن و کارکردنیان بۆ دابین دەکرێت. ئەمەش پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات: چۆنە کەسێک بە خوێندن و توانای زانستی و پیشەیی، بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی ئاستەنگی بۆدروستەکرێت و دەستێکی سپی نیە هاوکاریان بێت ،بەڵام کەسێکی تر بە ڕیکلامی چەند چرکەیی یان دەرکەو تنێکی میدیایی، دەتوانێت داهاتێکی زۆر بەدەست بهێنێت؟

کاتێک ناسراوی و دەرکەوتنی میدیایی دەبێتە ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی پارە و دەسەڵات، وە کاتێک ئەم داهاتە بە شێوەیەکی نادیار و بێ ڕوونکردنەوە زیاد دەکات، ئەوا مافی کۆمەڵگەیە پرسیار بکات: ئەم داهاتە لە کوێوە دێت؟ سەرچاوەکەی چییە؟ و ئایا هەموو ئەو کار و ڕیکلامانە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنی پیشەیی ئەنجام دەدرێن؟

ئەوەی زیاتر جێی پرسیارە، ڕێژەی ئەو پارەیەیە کە تەرخانەکرێت بۆ ئەم کچە مۆدێلانە لە هەندێک ڕیکلام و دەرکەوتنی میدیایی خەرج دەکرێت، لە کاتێکدا بنەماڵەی شەهید و منداڵی بێباوک و بێ دایک هەن کەبە کێشەی دارایی و ژیانی ڕۆژانەوە دەناڵێنن. چۆن دەکرێت پارەیەکی زۆر بۆ ڕیکلامێکی چەند چرکەیی خەرج بکرێت، بەڵام هەمان پارە تەرخان نەکرێت بۆ یارمەتیدانی خێزانێکی شەهید، یان بۆ دروستکردنی ماڵێک، یان دابینکردنی خوێندن و ژیانی منداڵێکی شەهید؟

ئەگەر ئێمە بمانەوێت نەوەکانی داهاتوومان مێژووی خۆیان بزانن، نابێت تەنها کەسانێک پیشان بدەین کە لە شاشەکاندا دەرکەوتوون؛ دەبێت باسی ئەو کەسانەش بکەین کە بە هەوڵو ماندوبوونێکی بێ وچان ئەم خاکەیان پاراستووە. دەبێت باسی قازی محەمەدو شێخ سەعیدی پیران و ئەو هەزار ان کەسە بکەین کە لەمێژوودا بوون بەقوربانی ئەم نیشتیمانە ، و بەتایبەتی دەبێت منداڵ و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە لە بیر نەکەین.

من دژی هیچ کچێک نیم و مەبەستم لەو ە هێرشکردنە سەر ژن یان کچان نییە. بەڵکو دژی سیستەم و کولتورێکم کە هەندێک جار ناسراوی و دەرکەوتنی میدیایی زاڵ ئەکات بەسەر عیلمو ئەخلاق و خزمەت بە کۆمەڵگەدا .

من دژی ئەوەم کە دەسەڵات و سەرمایەدار ببنە هۆی ئەوەی کەسێک بەبێ شایستەیی و بە پشتگیریی شەخسی  بە پلەیەکی بەرز بگات، لە کاتێکدا خوێندکار و مامۆستا و پسپۆر و بنەماڵەی شەهید لە ژێر بارگرانیی ژیاندا بمێننەوە. پێویستە یاسا بۆ هەمووان یەکسان بێت، سەرچاوەی داهات و داراییە گومانلێکراوەکان لەلایەن دامەزراوە دارەکانەوە لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت، و لە هەموو شتێک گرنگتر، کۆمەڵگەکەمان جارێکی تر بزانێت کێ شایستەی ئەوەیە ببێتە نموونەی نەوەی داهاتوو.

 باوکی کچە شەهیدەکان ژیانی خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی ئەو بە ناو بەرپرس وبازرگانە خوێن مژانەی ئەمرۆ و خێزانەکانیان بەئارامی بژین نەیانزانی چەند لوتبەرزو بێ باک ئەبن لەئاست ئەم قوربانیدانە، ئەمڕۆ لە کۆمەڵگایی کوردی خەریکە کچە مۆدێڵەکان دەبن بە نموونە و زانا و دانا و فەیلەسوف بۆ کەسانی تر ،وە خەریکە شیرازەی خێزانی کوردی بەتەواوی تێک دەدەن ، کاریگەرییان هەیە لەسەر تیکدانی پەروەردەی خیزانی و لە گۆڕینی جل و بەرگی نەشیاوو شێوازی هاوسەرگیری و کاریگەرییان لەجەندین کایەکانی تری ژیانی رۆژانەی خەڵک 

 چەندەها کێشەی کۆمەڵایەتی و یاسایی بەهۆی  ئەم بەناو مۆدێڵانەوە دروست بوون ،ئەم بەناو مۆدێڵانە زۆرجار بۆ لێدان لە ڕکابەرەکانیان لەلایەن بەرپرس و بازرگانەکانەوە بەکاردەهێنرێن بەدەنگ تۆمارکردن یاخود یی ئابڕووبەرانە و دواتر بەکارهێنانەوەی دژیان..

بۆیە دەبێت ئەم جۆرە کەسانە لە کۆمەڵگەیی کوردیدا دوربخرێنەوە  و پارە بۆ ئەم جۆرە مۆدێڵانە بەهەدەر نەدرێت وە یاسا لە خواری ئەمانەوە نەبێت ، پێویستە ئاوڕ لە کەس و کاری شەهیدەکان بدەنەوە چ لە ڕووی مادی چ لە روی مەعنەوی.

ئێمە دەبێت ئەم جۆرە بەناو مۆدێڵانە  لە بیر و هزری خۆمان و دەوربەرەکانمان بەتەواوی بسڕینەوە چونکە ئەمانە دەبنە هۆی تێکدانی کۆمەڵگایی کوردی و شێرپەنجەی ناو خێزان و میللەتەکەمان، ئاشکرایە بە هۆی ئەمانەوە جەندین ئەتوارو بابەتی نەخوازراو خزێنراوەتە ناومان و شتگەلێکیان هێناوە کە پێشتر لەناو تاکی ئافرەتی کورددا نەبوەو ئەگەر بەردەوامبن و ڕێگەیان بۆ خۆش بکرێت ، هێدی هێدی زۆر بەی داب و نەریتەکانمان لە ناودەچن ، هەروەها ئەمانە دەبنە هۆی کێشەو گرفت بۆ کۆمەڵگا بە تایبەت بۆ خێزانەکانمان، ئەو پارەی دەدرێت بەڕیکلامی بابەتی بێ نرخ و ئاست نزم بەم جۆرە مۆدێڵانە بۆ دوو خانووی بۆ دوو ماڵە شەهید پێ دروست نەکەین… 

خۆشبەختانە ئەم چینە کەمینەیەکن دەسەڵات ئەتوانێت سنورێکیان بۆ دابنێت بەهۆکاری ئەوەی ئەم بەناو مۆدێڵانە داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردی بەرەو ئاڕاستەیەکی خراپ بردووە وە کاریگەرییەکەی لەسەر نەوەی داهاتوو بە تەواوی دەردەکەوێت بە دڵنیاییەوە ئێستا کە لەکوردستاندا بە پشتیوانی کۆمەڵێک بەپرس و بازرگان بوونیان هەیە پێویستە سەرچاوەی پشتیوانیەکانیان ببڕدرێت و باڵانسێک بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگا…

بابەتى تر


👤
Live: 150 Today: 1,246 📊 Click Here