قەیرانی دەسەڵات و دامەزراوەسازی لە هەرێمی کوردستان

قەیرانی دەسەڵات و دامەزراوەسازی لە هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1)

ڕۆژان عزالدین – چالاکوان 

لەماوەی چەند دەیەیی ڕابردوودا کێشە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بوەو بەردەوامە ، بەهۆی هەبوونی جیاوازییە حیزبی و سیاسیەکانەوە ، کە کاریگەری ڕستەوخۆیان لەسەر حکومەت و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە .

درێژەپێدان و بەردوامبوونی کێشە و قەیرانە سیاسی و ئابووریەکان وایکردووە چاودێری و لێپرسینەوە نەبێت ، متمانەی هاوڵاتیان بە دەمەزراوە گشتیەکان پاشەکەشەبکات و کێشەکان بەرەو فراوانبوون بچن . دامەزراوەکان لە ئاستی نیشتیمانی و یاسایی خۆیان دابەزیوون وایکردووە کە دەسەڵات لەدەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوەیی بەڕێوەببرێت و گەندەڵی شۆرببێتەوە بۆ نێو دامەزراوەکان . 

هەر بەهۆی سیاسەتی بەرژەوندی خوازی حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە نەتوانراوە دامەزراوەیەکی بەهێز و یەکگرتووی کارا دروست بکرێت کە کاری جێبەجێکردنی یاسا بە یەکسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت .

تاوەکو ئەم شێوازە لە حکومڕانی و بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان دا هەبێت ئەوە رۆژ بەرۆژ  هاونیشتیمانیانمان دۆخی ژیان و گوزەرانیان خراپتر دەبێت ، نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین لەلایەک و قوڵبونەوەی قەیرانەکان لایەکی دیکەوە و بڵاوبونەوەی چەکێکی زۆر لە نێوو کۆمەڵگادا کوشتنی کردووە بە دیاردە ، لاوازی لە میکانیزمی لێپرسینەوە هاتۆتە کایەوەو سیستەمی بەڕێوەبردن بە حیزبی کراوە  .

چارەسەریش گۆڕینی سیستەمی دەسەڵاتە و دەرهێنانێتی لە ژێر دەستی پارتی و یەکێتی و حیزبە پاشکۆکانیان ، دەسەڵات دەبێت لە دەستی تاک و بنەماڵەو حیزبەوە بگوازرێتەوە بۆ دامەزراوە نیشتیمانیەکان ، پەرلەمان دەبێت لەسەرووی هەموانەوە بێت ، پەرلەمانتاران خزمەت بکەن بە پیشەیان نەک گوێگری حیزب و بنەماڵەبن ، حکومەت بخەنە خزمەتی هاوڵاتیان نەک هاوڵاتی لە خزمەتی حکومەت بێت . دامەزراوەکان دەبێت توانای کارکردنی سەربەخۆیان هەبێت یاسا بە یەکسانی بەسەر هەمووان دا جێبەجێبکرێت . 

بابەتى تر


👤
Live: 117 Today: 1,533 📊 Click Here