تۆمەتبارانی سەرەکیی کوشتنی شەرڤانەکەی حەسەکە دەستگیر کران

-
دەزگا ئەمنییەکان لە شاری حەسەکە توانییان ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی ی تاوانی کوشتنی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە دەستگیر بکەن، کە دوای رفاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرابوو.
سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی ی کوشتنی شەرڤان (سامی شێخ مووس حەسۆ)دا گرتووە. ناوبراو ئەندامی لیوای حەسەکە بووە و لە شەوی رابردوودا دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراوە، سەری بڕدراوە و کوژراوە.
سیپان حەمۆ وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی ئەو شەرڤانە، سەرکۆنەی هەر جۆرە ێکی میدیایی کرد کە هانی توندوتیژی بدات، هاوکات داوای لە هاووڵاتییانی ناوچەکە کرد وشیار بن و رێگە بە دروستبوونی هیچ جۆرە ئاڵۆزی و ناڕەحەتییەک لە ناوچەکەدا نەدەن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا دووپاتیکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لە هەڵمەت و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن تاوەکو تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە دەستگیر دەکرێن.















Post Comment