لە قەزای کەلار ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا

-
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، لە سنووری گەڕەکی شۆڕشی سەر بە قەزای کەلار، ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار.
تەرمی ژنەکە بە ناوی (ب. م. خ.) لەدایکبووی ساڵی 1970یە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی دادوەری و گرتنەبەری رێکارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. لە لایەکی دیکەوە، کەسوکاری ناوبراو لە وتەکانیاندا بۆ هێزە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو بە دەستی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ی رووداوەکەش، عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و هێزەکانیان بەپێی یاسا سەرقاڵی بەدواداچوونی وردن بە مەبەستی زانینی سەرجەم هۆکارەکان و چۆنیەتیی روودانی ئەم رووداوە لە ناوچەکەدا.















Post Comment