ئەمجارە سەری مەزڵوم عەبدی دەبڕن…
ئەعڕاب ناوەڕاستی نییە…
کەدەسەڵاتت هەبوو، ئەعڕاب کۆیلەتە… بێدەسەڵات بوویت، دەتکات بەکۆیلە.
کەبوویت بە کۆیلەی، سەرت دەبڕێت…
کوردی بێ چەک، لەئاست ئەعڕابدا، کوردی کۆیلەیە.
١٤ ساڵ کوردی رۆژاڤا چەکی بەدەستەوە بوو.
کورد لە هەر رۆژێکی ئەم ١٤ ساڵەدا بەقەد سەرجەم ١٤ سەدەی ژیانی کۆیلایەتی لەگەڵ ئەعڕابدا، ئازاد بوو.
هەر رۆژێکی ئەو ١٤ ساڵە بەقەد تەواوی ١٤ سەدەی مەوالێتی بۆ ئەعڕاب، هەیبەت و سام و شکۆ و کەڕامەتی هەبوو.
ئێستا کورد دەیەوێت یان ناچارە کە بەبێ چەک لەگەڵ ئەعڕاب بژیت.
کورد بێ چەک بێت ئەعڕاب سەری دەبڕێت…
هەروەک چۆن پێرێ سەری ئەبو موسلیم خوراسانی و دوێنێش هی بەکر سدقی و ئەمڕۆش سەری سیپان قامیشلیان بڕی.
ئێستاش نۆرەی سەربڕینی مەزڵوم عەبدییە.
رۆحت شاد شەڕڤانی ئازادی سیپان گیان، یادت هەرمان















Post Comment