جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و مۆدێلی چەتەیی ئێستای هەرێم

جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و مۆدێلی چەتەیی ئێستای هەرێم

جار بینراوە: (16)

دوێنێ ١١ی ئەیلول ٦٥شەست و پێنج ساڵ بەسەر جوڵانەوەی چەکداری ئەیلولدا تێپەری، کە سێ ڕەمزی دیار تێیدا کارەکتەری بوون.

کۆچکردووان (مستەفا بارزانی، ئیبرایم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی) قسە و باس و بۆچونی جیاواز لەسەر چۆنییەتی دەستپێکردنی و دەستی ئێران و وڵاتانی تر لەسەرەتاوە، تا کۆتایی هەرەسی ١٩٧٥ هەیە.

کەوتنەدوای ئاغا و دەرەبەگ، کە یاسای چاکسازی کشتوکاڵی ژمارە ٣٠ی ساڵی ١٩٥٨ی زەعیم عبدورلکریم قاسم زیانی لە بەرژەوەندییاندابوو.

ئەو کاتە دروشمێکی میللی وێردی سەر زمانی جوتیاران و ناو گوندەکان بووە (جوتیار زەوی خۆیەتی ئاغا باوکەڕۆیەتی)، واتە زیاتر هۆکاری دەرەکی و پاڵنەری خێڵەکی بووە، بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە بەشێک لە دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراق دژی کوردنەبوون، وەک بەعسییە قەومییەکان، کە دواتر سەری عبدورلکریم قاسمیشیان خوارد، بەڵام ئەنجام و لێکەوتەکانی جوڵانەوەکە و دۆخی ئێستای هەرێم و لەگەڵ بەغداد بەڵگەی شکست و هەڵەی دەستیپێکردنی جوڵانەوەکە و چۆنییەتی سەرکردایەتیکردنیین .

لەم بارەوە، بڕواننە ئەم سەرچاوانە (شای ئێران، شیعەی لوبنان، کوردی عێراق، چۆن بووم بەپرد، دادگای مێژوو، ئایا کورد بوونە بەردەباز …)

ئێستا هەرێمی کوردستان نەوەکانی سێ ڕەمزی جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و حاشییەکانیان حاکمی ڕەها و هەموو شتن، کە بە حەق لە بری حوکمی ڕەشید و حکومەتی هاوڵاتی مۆدێلێکی چەتەیی چەکداری و کۆمەڵگەیەکی بەرخۆری مەسرەفگەرایان بنیاتناوە.

تۆ سەیری موفلیسی حکومەتی هەرێم و پارەداری ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی جووت بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان و ئەندامانی کاستی یەکەمی پارتی و یەکێتی، سەیری پارە و خێری سیاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی، مام، ڕوانگە، ئانزۆ، ڤیم، کوردستان فاوندەیشن و …، بکەن. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و خاوەن کۆمپانیای یەکێتی دەڵێت: ٣٠٠ سێسەد قوتابخانە و خوێندنگامان نۆژەنکردۆتەوە، حکومەتیش هیچ،

یان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی دەڵێت: ٣٦٠ سێسەدوشەست کارمەندمان بەم شێوەیە موچەوەردەگرن ٢٥٠ ئیدارەی گشتیی یەکێتی پارەیاندەداتێ، ١٠٠ یشیان نووسینگەی قوباد تاڵەبانی داوایدەکرد دابمەزرێنرێن، تۆسەیری ئەم حکومەتە چاوی لەدەستی حیزبەو جێگرەکەشی بووەبەخێرخواز، لەکاتێکدا لەکابینەی هەشت، کەهەر قوباد تاڵەبانی جێگربووە سندوقی شێرپەنجە زیاتر لەشەست ملیاردینار و ١٥٠٠ ملێۆنێک و پێنجسەدهەزار دۆلاری تێدابووە سفربۆتەوەو سەرۆکی سندوقەکەش ئێستالەکابینەی هەتاهەتاییدا وەزیرە!

واتە لە هەردوو میرنشینی بارزان و تاڵەبان حیزب پلە یەک و ئامانجە و حکومەت پلە دووە، هاوکات حکومەت ئامرازی ڕەوایەتیدانە بە کارە نایاسایی و تاڵانییەکانی کۆمپانیاکانی حیزب، کە بە یاسادەکرێن، قسەکانی وتەبێژی بەناو وەبەرهێنەرانی ش لەپێشانگای هەڕاجکردنی زەوی کوردستاندا لەهەولێر نمونەی زیندووی ئەو مۆدێلە چەتەییەن، کە جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و ئەوانەی دوای ئەو بنیاتننا و ئێستا دوای ٣٤ سی و چوار ساڵ لەبەردەوامی و پشتیوانی ئەوروپا و ئەمەریکا نەتوانراوە کلتوری جەلالی و مەلایی تێپەڕێنرێت، لەهەموو کات زیاتر لەسایەی نوخبەیەکی، کەتەنیاغەریزەی دەسەڵات و شەهوەتی حوکمڕانی ئاڕاستە یاندەکات، قەوارەی هەرێم لەکەناری بچووکبوونەوەی زیاتر و هەرەسی زیاتردایە.

بابەتى تر


👤
Live: 192 Today: 1,569 📊 Click Here