بڕیاری نوێ لە زانکۆکان؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆمەڵێک ڕێنمایی توند بۆ مامۆستا و خوێندکاران دەردەکات

بڕیاری نوێ لە زانکۆکان؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆمەڵێک ڕێنمایی توند بۆ مامۆستا و خوێندکاران دەردەکات

جار بینراوە: (1.1K)

-

بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕەفتاری پیشەیی و ئیتیکی کاری زانکۆیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی ئاڕاستەی تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد.

بەپێی نووسراوێک کە لە 13ـەی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، چیتر ڕێگە بە هیچ یەکی سۆزداری یان هاوسەرگیری لە نێوان مامۆستا و خوێندکاردا نادرێت لە سەردەمی پرۆسەی خوێندندا.

هاوکات بڕیارەکە ڕێگریی بەپەلە دەکات لە وەرگرتنی دیاری و بەرتیل و هەر جۆرە هەراسانکردنێک یان جیاکارییەک لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە و ڕەگەز.

لە بەرامبەردا، مامۆستایان دەبەستێتەوە بە گەرەنتیکردنی دادپەروەری لە پێدانی نمرەدا و دەبێت نهێنیی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و زانیارییە کەسییەکانی خوێندکاران بپارێزن.

سەبارەت بە خوێندکارانیش، ڕێنماییەکان سنوور بۆ کردن لەگەڵ مامۆستایان دادەنێن؛ بەجۆرێک کە ی تەلەفۆنیی تایبەت و بەخشینی دیاری یان بانگهێشتکردنیان بۆ بۆنەی تایبەت بە تەواوی قەدەغەیە و دەبێت مامەڵەکان تەنیا لە ڕێگەی ئیمەیڵی زانکۆ و سەکۆی (LMS) بن.

لە کۆتاییشدا جەخت لەسەر ئادابی ناوهۆڵی وانەوتنەوە کراوەتەوە، خوێندکاران ملکەچی پۆشینی پۆشاکی گونجاو دەکرێن و بەکارهێنانی مۆبایل و وێنەگرتن یان تۆمارکردنی مامۆستایان بەبێ مۆڵەت یاساغ دەکرێت.

هەروەها جەخت کراوەتەوە لە کاتی گفتوگۆدا خوێندکاران تەنیا نازناوی زانستی وەک دکتۆر یان مامۆست بەکاربهێنن و بە ناوی خۆیان بانگی مامۆستایان نەکەن.

بابەتى تر


👤
Live: 75 Today: 583 📊 Click Here