وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ وێستگەنیوز: نزیكەی هەزار قوتابخانەمان پێكهاتوون لە قوڕ و كەرەڤانە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ وێستگەنیوز: نزیكەی هەزار قوتابخانەمان پێكهاتوون لە قوڕ و كەرەڤانە

جار بینراوە: (1.6K)

– محەمەد فاتیح

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرای كردووە هەزار قوتابخانەیان هەیە كە پێكهاتوون لە قوڕ و كەرەڤانە و پێویستیان بە 10 هەزار قوتابخانەیە.

كەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردی عێراق بەی راگەیاند، ژمارەی قوتابخانەكانی عێراق 40 هەزار قوتابخانەیە بەڵام بەشمان ناكات و پێویستمان بە دروستكردنی 10 هەزار قوتابخانەی دیكەیە تاوەكو قەرەباڵغی قوتابخانەكان چارەسەربكەین.

وتيشى، تائێستا نزیكەی 200 قوتابخانەمان پێكهاتوونە لە قوڕ و 800 یان پێكهاتوون لە كەرەڤانە لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و زیقار.

باسی لەوەشكرد، زۆرترین ئەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە و پێویستیان بە دروستكردنی قوتابخانەی نوێیە پارێزگاكانی بەغدا و موسڵ و بەسرە و زیقارە.

بابەتى تر


👤
Live: 75 Today: 583 📊 Click Here