بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک بەشێکە لە جەستەی زیندووی یەکێتی و قەڵای بەهێزی مانەوەمانە

بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک بەشێکە لە جەستەی زیندووی یەکێتی و قەڵای بەهێزی مانەوەمانە

جار بینراوە: (15)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتی و رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، بافڵ تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی بێپایانی ئاڕاستەی هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند کرد، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە خزمەتکردنی کەرکوک دەیگێڕن و هەمووان ستایشیان دەکەن کە ئەمە بۆ یەکێتی مایەی سەربەرزییە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال گەورەترین خزمەتیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی رێبوار تەهای کرد کە بە دڵسۆزی و بەبێ جیاوازی خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەکات و وتی، “شانازی دەکەین کە گەنجی لێهاتووی وەک ئێوە لە ریزەکانی پێشەوەی یەکێتیدان و بەڕێزتان لە هەر پێگە و پۆستێکی حزبی و حکومیدا بن، پاڵپشتی تەواوەتی بافڵ تاڵەبانیتان هەیە”.

سەرۆکی یەکێتی دووپاتی کردەوە کە پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانی شارەکەیە و وتی، “دروشم و قسەی هیچ لایەنێک ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو سوورترمان دەکات لەسەر خزمەتکردنی کەرکوک کە بەشێکە لە جەستەی زیندووی یەکێتی و قەڵای بەهێزی مانەوەمانە، ئێمە لەسەر رێبازە دەوڵەمەندەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ خزمەتکردنی شارەکە بەردەوام دەبین”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,373 📊 Click Here