“ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کۆنسێرتەکەی هەواری شاریان دا”

-
” دامەزراوەی ساڵ” لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە پشێێوییەکەی ئەمڕۆ پارکی هەواری شاری سلێمانی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی هونەرمەندانی میللیی
رایدەگەیەنێت “ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کۆنسێرتەکەی هەواری شاریان
دا”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئێمە لە «دامەزراوەی ساڵ»، خۆمان بە قەرزاری
خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و میوان و رێبواران دەزانین بۆ ئەو بەشدارییە بەرفراوانەی
ئەمڕۆیان لە ئاهەنگی جەژنانەی سلێمانیدا. لێرەوە ئاشکرای دەکەین بە پشتبەستن بە
داتاکانی ئیدارەی شوێنەکە و وێنە و تۆمارکراوەکان، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی
(دە هەزار کەس) بووە”.
هەروەها هاتووە، “ئەم ئاهەنگە بە مەبەستی خۆشگوزەرانیی خەڵکی شارەکە و
میوانان بە خۆڕایی ئەنجام درا، بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک
کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەر ئەوە، بە بڕیاری خۆمان
ئاهەنگەکەمان ڕاگرت. لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە باس لە روداوی
تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ روداوێکی تەقەکردن ڕووی نەداوە و هیچ کەسێک
بریندار نەبووە”.
کۆتایی راگەیەنراوەکە دەنوسێت،
“ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی
ڕەتی دەکەینەوە و بە هەوڵێکی ناڕەوای دەزانین بۆ شێواندنی ناوبانگی شاری سلێمانی. بڕیارمان داوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ
دووبارە ئەنجام بدەینەوە.“















Post Comment