پاسداران لەکرماشان دوو برای کوردیان لە ماڵەکەی خۆیاندا کوشت

پاسداران لەکرماشان دوو برای کوردیان لە ماڵەکەی خۆیاندا کوشت

جار بینراوە: (207)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایار دوو برای کورد سەر بە ئایینزای یارسان
خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی مەیسەم و موجتەبا وەیسی، لەهێرشێکی هێزەکانی سوپای
پاسداران بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی نهێنییان لە گوندی قەڵای کەووش سەر بە شارستانی
داڵاهۆ، بە تەقەی راستەوخۆ کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم هێرشە نزیکەی کاتژمێر ٤ی
بەرەبەیان ئەنجامدراوە و هێزەکانی سوپای پاسداران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان
لەو شوێنە کردووە. لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا، هەردوو براکە گیانیان لەدەستدا
.

ڕاپۆرتەکان هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی ڕوودانی ئەم هێرشەوە، چارەنووسی
فەرشاد حاتەمیپوور کە یەکێک بووە لە هاوڕێکانیان نادیارە، و تا کاتی بڵاوکردنەوەی
ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە، دۆخی تەندروستی یان دەستبەسەرکردنی
ئەگەریی ئەو لەبەردەستدا نییە
.

مەیسەم و موجتەبا وەیسی لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی
گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان و لە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردی بوون لەم گەڕەکەدا.
موجتەبا وەیسی هەروەها یەکێک بوو لە وانە ناسراوەکان و خاوەن مەدالیاکانی ی
زۆرانبازی لە پارێزگای کرماشان
.

بەپێی ەکە موجتەبا وەیسی پێشتر لە لە کاتی ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی
ساڵی پار لە پارکی شیرینی کرماشان دەستبەسەر کرابوو، و دوای ١٨ ڕۆژ مانەوە لە ژووری
تاکەکەسی و لێکۆڵینەوە، گوازرابووەوە بۆ زیندانی دێزڵاوا و دواتر بە بارمتەی ٧٠٠
ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو. مەیسەم وەیسیش پێشینەی دەستبەسەرکردن
و ڕاودوونانی دادوەریی هەبووە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵانی ڕابردوودا لە گەڕەکی
دەرەدرێژ کە گەڕەکێکی یارسانییەکانە.

بابەتى تر

👤
Live: 169 Today: 1,521 📊 Click Here