ڕابردوو:مرۆڤ زیرەکیی دەستکردی دروستکرد، بوو بەمەترسی بۆ خودی مرۆڤ

ڕابردوو:مرۆڤ زیرەکیی دەستکردی دروستکرد، بوو بەمەترسی بۆ خودی مرۆڤ

جار بینراوە: (42)

ئێستا: خەریکە دەگەین بەوەی زیرەکیی دەستکرد، زیرەکیی دەستکردی دیکە دروست بکات و ئەمەش مەترسییەکە زۆر زیاتر دەکات.

+ لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەندێک لەکۆمپانیاکانی بواری زیرەکیی دەستکرد، بەئاشکرا هۆشدارییان لەسەر ئەو مەترسییە داوەو باسیان لەوە کردووە ئەگەر سنوورێک دانەنرێت بۆ خاوکردنەوەی بەرەو پێشچونەکانی زیرەکیی دەستکرد، ئەوا ڕەنگە لەدەست دەربچێت و زیانی زۆر گەورە لەسەر ئاستی جیهان دروست بکات.

+ سەرەڕای ئەوەی بەشێک لەکۆمپانیاکان وەک خۆیان دەڵێن “لەپێناو مرۆڤایەتیدا” ئامادەن پێشخستنی زیرەکیی دەستکرد خاوبکەنەوە بەڵام جێبەجێکردنی ئەم خاوکردنەوەیەش قورسە بەهۆکاری:

١- نەبوونی متمانە

کۆمپانیاکان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەوە متمانە بەیەکتر ناکەن.

بەڕێوەبەری ئەنپرۆپیک لەێکدا پێشنیار دەکات چاودێرانی دەرەکی هەبن و لەناو کۆمپانیاکاندا دەوام بکەن و دەستیان بە زانیارییەکان بگات و دڵنیاببنەوە کە کۆمپانیاکان پابەندن.

٢- چین

گرفتێکی دیکە (چین)ە، هەندێک لە کۆمپانیا و کەسایەتییە ئەمەریکییەکان نیگەرانن چین پابەند نەبێت بەم خاوکردنەوەوە و بەنهێنی بەردەوام بێت، ئەوکاتەش پێشکەوتنەکانی (چین) لەزیرەکیی دەستکردا مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەمەریکا دروست دەکات و دەتوانێت هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی بە قازانجی چین بگۆڕێت.

بۆیە بەڕێوەبەری ئەنپرۆپیک پێشنیار دەکات ئەمەریکا ڕێوشوێنی توند دژی چین بگرێتەبەر و ڕێگەنەدات (چیپە پێشکەوتووەکانی زیرەکیی دەستکردی) پێبفرۆشرێت بۆ ئەوەی فشار لەسەر چین دروست بکرێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر خاوکردنەوەی بەرەوپێشبردنی زیرەکیی دەستکرد.

٣- وەبەرهێنان و خەرجکردنی پارەی زۆر

کۆمپانیاکانی زیرەکیی دەستکرد بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان کردووەو خاوکردنەوە لەڕووی مادییەوە زەرەریان لێدەدات.

+ چەند توێژەرێکی بواری زیرەکیی دەستکرد لەزانکۆکان دەڵێن ڕەنگە گەیشتن بە زیرەکیی دەستکردی خۆ گەشەپێدەر پێویستی بەکاتی زۆر زیاتر بێت لەوەی باسدەکرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمانیش ئەگەری ڕوودانی ڕەت ناکەنەوە, بەڵام پێیانوایە درەنگتر لەوەی ئێستا باسدەکرێت.

+ لەسەر ئەم مەترسییەو بەرەوپێشچوونی زیرەکیی دەستکردی خۆ گەشەپێدەر، هەفتەی پێشوو (جاکۆب کۆکسۆن) توێژەری پێشووی ئەنپرۆپیک و ئۆپن ئەی ئای، کە خۆی بۆ ماوەی ٣ ساڵ خەریکی ڕاهێنانی زیرەکیی دەستکرد بووە و ڕاستەوخۆ لەناو کارەکەدا بووە، وازیهێناو وتی “هیچ کام لەم دوو کۆمپانیایە بە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت ناکەن، ڕاستەوخۆ و شێتانە بەرەو زیرەکی دەستکردی سەروو مرۆڤی خۆ گەشەپێدەر دەچن و قومار بە ژیانمان دەکەن.

بابەتى تر


👤
Live: 68 Today: 1,834 📊 Click Here