شەقامی سییەکەی سلێمانی خۆڵە!!

شەقامی سییەکەی سلێمانی خۆڵە!!

جار بینراوە: (39)

لە (١٩٢٠ – ٢٠٢٦ لە سەر دەمی دەسەڵاتی (پاشایەتی و کۆماری عێراق ) ، دوای( رەشەبای ژەهر و ئەنفال )و (جەنگی عێراق –ئێران) و( داگیرکردنی کوێت) .

لە دوای (راپەڕین و نەمانی سەدام).

لە دوای (پەرلەمان )و (حکومەتی هەرێمی کوردستان ).

لە ماوەی (١٠٦) دا، سلێمانی لە پەراوێز دایە، بە بەردەوامی ، غەدر لەم شارە مەزنە دەکرێت.

ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەڕەکە میللییەکانی بەسستی و بە ناتەواوەیی بەڕی دەکرێ و ئیفلیج دەکرێ.

(حیزبە عیلمانی وئیسلامییە سیاسیەکان ) ،چەقی ململانێ ناڕەوا سیاسی و هەمووکێشە ئاڵۆزەکانیان لەم شاردا کۆکردوەتەوە.

سلێمانی پێشەنگی هەڵوێستی سیاسی و فەرهەنگ و کلتوریی و خۆپیشاندان و راپەڕین و شۆڕش و شكۆ بووە .

سەدام نەخۆشخانەی سەدامی لە هەموو شارەکانی عێراق دروست کرد ، سلێمانی لێ بێ بەری کرد ، لە دوای راپەرین ،بە چەندساڵێک بە سستی نەخۆشخانەی شاریان تەواو کرد.

لە کۆتایی حەفتاکان دا ، ئەمنی سلێمانی بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی( چوارباخ و جولەکان و شیوی قازی و سەرشەقام)ی روخان ، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی جم وجوڵ و چالاکی مەفرەزەو کەرتەکانی پێشمەرگە لەو گەڕەکە میللییانە بکات .

لە فولکەی مامە ریشە وە شەقامێکی دوو سایدەی تا فولکەی دەساڕەکە دروست کرد .

سەدام شەقامی شەستیەکەی بۆ ئەوە دروست کرد ،سلیمانی بکات بە بەندیخانەیەکی نوێ ی سەردەم ، ئەمنە سوورەکەیان بۆ ئەوە دروست کرد ، هەمان تارمایی بڕیاری کۆمەڵکوژی (ئەمنی عامەی بەغداد) لە سلێمانی جێ بە جێ بکەن .

لە ١٩٨١ دا سەدام ( زانکۆی سلیمانی ) ، مەڵبەندی هزرو بیری نوێی و خۆپیشان دان وشۆڕش وشاریان ، لە سلێمانی یەوە گواستەوە بۆ شاری هەولێر و ناویان نا (زانکۆی سەلاحەدین ).

لە سەرەتای هەشتاکان حکومەتی عێراق ، شەقامی سییەکەی سلیمانی تا پردی دەباشان د روست کرد ، بەڵام لە خوار پردی دەباشا نەوە ، ئەو شەقامەی بەخۆڵی هێشتەوە .

ئەو شەقامە خۆڵە لە خوار پردی دەباشانەوە. وەک کەلاوەیەک درێژ دەبێتەوە، بۆ پشتی قوتابخانەی موفتی ،لەوێوە بە بەردەم ئاسایشی گەرەکی ( شێخ ئاوا)دا و بە ناو گەڕەکی شیخ ئاوادا تێ دەپەڕێت ، بۆ سەرووی قوتابخانەی بێکەس ،لە گەڕەکی هاوکاری ، تا دەگاتە گەڕەکی کارێزە وشک ، لەوێوە شۆڕ دەبیتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی .

ئەو شەقامە خۆڵەی ناو شار ، بووە بە سەرچاوەی خۆڵ و خاشاک و زبڵدانی گەڕەکەکانی ( شێخ ئاوا و هاوکاری و کاریزە وشک و ئاشتی)

بە (هاوین و پایزوزستان بەهار ) هەواری خۆڵ و تەپوتۆزوقوڕو چڵپاوە .

حکومەتی هەرێم ، دەسەڵاتدارانی شار ، شارەوانی سلێمانی کۆمپانیا زەبەلاحە خاوەن دروشمە بریقەدارەکانی شار ، ئێوە ئاوا لە خانوە قورەکان خزمەتی شاری سلێمانی.

لە گەڕەکی (خانوە قوڕەکان و شێخان و هاوکاری و کارێزەوشک و ئاشتی )یەوەوە شار تان پەرواێز خستوە .

ئێوە بە شۆفڵ وحەفارە گردەکانی گۆیژەی دامێنی ئەزمڕ خاپوور دەکەن ، جوانترین و ناوازەترین ڤێلا بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و وفیرعەونە کانی کورد دروست دەکەن .لە هەموو عێراق دا شازو هاوتای نەبێ .

بەڵام شەقامی سیییەکەی ناوەڕاستی شاری سلێمانی ئەوە ٤٦ساڵە لە کەلاوەیەکی گوندە خاپوورەکانی سەردەمی ئەنفال ی سەدام دەچێ ، قیرتاوی ناکەن .

بابەتى تر


👤
Live: 68 Today: 1,834 📊 Click Here