وەزارەتی دارایی هەرێم: حکومەتی عێراق لە ماوەی حەوت ساڵدا تەنیا 42%ی پشکی هەرێمی کوردستانی ناردووە
.jpg)
-
بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە نووسراوی کارو چالاکی و چاکسازییەکانی ساڵانی 2019 تا 2025 بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی رابردوودا تەنیا 42%ی کۆی پشکی هەرێمی لە بودجەی گشتی رەوانە کردووە.
هەر بەپێی داتاکە بێت، لە کۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستان بووە (دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان و حاکیمە)، حکومەتی فیدراڵ تەنیا 33 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە.
ئاماژە بەوەدراوە، حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشکی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیوە.
لە ەکەدا هاتووە، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رەوانە نەکردووە.















Post Comment