کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتمانی روودەدات

-
ئەمشەو پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، “ئەمشەو ، ئەوەش بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەباوە”.
ئاماژە بەوەکراوە، کوژاندنەوەی کارەبا لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر هەشتی بەیانی بەردەوام دەبێت، چونکە پرۆسەی بەستنەوەی هێڵە نوێیەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 500 مێگاوات لە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی سنوورەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە لەو ماوەیەدا و تا هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی، بەردەوام کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن.












Post Comment