وته‌بێژی پارتی: له‌ به‌غدا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌

وته‌بێژی پارتی: له‌ به‌غدا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌

جار بینراوە: (83)


وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه پهیوهندییهكانی ههولێر و بهغدا ساردیی تێكهوتبوو، پێویست بوو لایهنهكانی ههرێمی كوردستان كۆببنهوه، چونكه چهقبهستوویی له پرۆسهی سیاسیی ههرێمی كوردستاندا ههیه و لێكدانهوهی ههڵه له بهغدا بۆ ههرێمی كوردستان كراوه، دهشڵێت: ” كۆبوونهوهكانی مهسرور بارزانی له بهغدا كاریگهریی باشی دهبێت و ئهو گرفتانهی بۆ حكومهتی ههرێم دروست دهكران، چارهسهر دهكرێن”.

ئهمڕۆ یهكشهممه 24ی ئایاری 2026، مهحمود محهمهد وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ی راگهیاند كه:

*كۆبوونهوهكانی مهسرور بارزانی له بهغدا كاریگهریی باشی دهبێت له كهمبوونهوهی كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، چونكه پهیوهندییهكان ساردییان تێكهوتبوو، بههۆیهوه ههندێك لێكدانهوهی ههڵه له بهغداوه بۆ ههرێمی كوردستان دهكرا.

*پهیوهندییهكان ئاسایی دهبنهوه و ئهو گرفتانهی بۆ حكومهتی ههرێم دروست دهكران، چارهسهر دهكرێن.

*ئهم سهردانانه بۆ ئهو لایهنانهی كه بهشدارن له كایهی سیاسیی ههرێمدا پێویست بوون، چونكه چهقبهستووییهك له پرۆسهی سیاسیی ههرێمی كوردستاندا ههیه.

*بۆ نهمانی ئهو چهقبهستووییه، ئهم سهردان و كۆبوونهوانه پێویست بوون و دهبنه هۆی نهمانی كێشهكان.

👤
Live: 34 Today: 1,693 📊 Click Here