دەربارەی ئازادی
چالاک ئەبوبەکر
ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت پێشهاتێكی مەترسیدارە و هەوڵێكە بۆ لەگۆڕنانی ئازادی، هەنگاوێكە بۆ لێدان لە ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ، سەرانی یەكێتی پارتی خەریكە هەناسەیەك ناهێڵنەوە بۆ ئازادی و دیموكراسی.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت سلێمانێ ئازادترین ناوچەی هەرێم و عێراقە بۆ ئازادی كەچی لە زۆنەكەی جەنابیاندا لەسەر جیاوازی بیركردنەوە گەنج دەكوژن، دەیانسوتێنن و تەنانەت لە پیاوەتیان دەخەن تەنها لەبەر ئەوەی وەك ئەوان بیرناكەنەوەو هاوڕای سیاسەتی ئەوان نین.
بارزانیش ٣ ساڵە پەرلەمانی پەكخستوەو حكومەتەكەی ماوەبەسەرچوەو دوای ساڵێك و شەش مانگ لە دەنگدان هێشتا نایەوێت پەرلەمان كارابێت و حكومەتی نوێ پێكبێت و حساب بۆ دەنگی دەنگدەر و مافی هاوڵاتی ناكەن.
ئەوەی لەدادگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگوزەرێت چ لە هەولێر لە دۆسیەی شێروان شێروانی دا كە بە ناحەق و بەنایاسایی زیاتر لە ٤ ساڵە خراوەتە كونجی زیندان لە سلێمانیش لاهورشێخ جەنگی و هاوڕێكانی كە دادگای حزبی حوكمیان دەكات لەبری دەستگیركردنی هێرشكەران و بكوژەكان دادگا ئەوانەی خستۆتە قەفەزی زیندانەوە كە هێرشیان كراوەتە سەر.
لەكۆتایدا ئەوەی ی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەوترێت لە هەرێم جگە لە درۆیەكی گەورە هیچی تر نیە و خەریكە كوردستان دەكەنە زیندانێكی گەورە بۆئازادیخوازان.















Post Comment