هاتووچۆی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

جار بینراوە: (18)

-

ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەهۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی، رۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لە پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن مامەڵە وەرناگرن”.

هاتووچۆی هەرێم دەڵێت، “ببەخشن و لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی بە زووترین کات، ئاگادارتان دەکەینەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 1,402 📊 Click Here