نێچیرڤان بارزانی و شەرع تاوتوێی دۆخی کوردیان لە سوریا کرد

نێچیرڤان بارزانی و شەرع تاوتوێی دۆخی کوردیان لە سوریا کرد

جار بینراوە: (257)

-
نێچیر کەمال

نێچیرڤان
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا له كۆبوونه‌وه‌ی
نێوانیاندا له توركیا، تاوتوێی دۆخی كورد له سوریا ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها گفتوگۆ
له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
.

سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە
ئەنتالیای تورکیا، دیدارێکیان ئه‌نجام دا
.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،
له دیداره‌كه‌دا، یەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان،
پەرەپێدان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی، بە جۆرێک لە خزمەت
بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران
.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو،
ده‌رباره‌ی ڕەوشی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی
ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە
.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دۆخی کورد لە سووریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
تیایدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافه‌کانی کورد و
دەستەبەرکردنیان له دەستووری سووریادا کردەوە. هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌حمه‌د شه‌رع
له داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر بکات
.
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم وتویه‌تی، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌که
بون
.

بابەتى تر