محەمەد حاجی مەحمود: لە 50 ساڵی رابردوودا کەس نەیتوانیوە دەستگیرم بکات

محەمەد حاجی مەحمود: لە 50 ساڵی رابردوودا کەس نەیتوانیوە دەستگیرم بکات

جار بینراوە: (206)

- ئارام عەلی 


محەمەد
حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی
50
ساڵی رابردوودا هیچ کەسێک نەیتوانیوە رێگری لێبکات یان دەستگیری
بکات، دەشڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان واجبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستانە.

لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی حزبەکەی، محەمەد حاجی مەحمود جەختی لەوە
کردەوە، کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستییەکی نەتەوەییە، سەبارەت بە دۆخ و مێژووی
خەباتیشی ئاماژەی بەوەدا، لە
50 ساڵی رابردوودا کەس نەیتوانیوە بێتە رێگەی و
دەستگیری بکات، بەڵکو دەبوو بڵێن جەنازەکەی بێنن نەک خۆی، رەخنەی لەو دادگایانەش
گرت کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە و بە دادگای حزبی ناوی بردن.

سەبارەت
بە دۆخی حکومڕانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر
ئەوەی رێکنەکەون و کێشەکانی ئێستا شەخسی و زاتیین نەک سیاسی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا،
ئێستا لە راستیدا دووئیدارەیی هەیە و ئەوان دژی پارچەکردنی کوردستانن، داواشی کرد
سەرۆکی هەرێم لەناو خەڵکەوە هەڵبژێردرێت نەک لە پەرلەمانەوە.

بابەتى تر