لە 24 کاتژمێری داهاتوودا تەرزە و تاوەبارانی بەخوڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە

لە 24 کاتژمێری داهاتوودا تەرزە و تاوەبارانی بەخوڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە

جار بینراوە: (16)

-


 

سەنتەرە نێودەوڵەتییەکانی کەشناسی هۆشداری دەدەن
لە گەڕانەوەی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و رایدەگەیەنن کە لە
24 کاتژمێری داهاتوودا تاوەبارانی بەخوڕ و
هەورەبروسکەی بەهێز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق
دەگرێتەوە
.

کەشناس هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی دەڵێت، بەگوێرەی ئامار
و پێشبینییە سەرەتاییەکانی سەنتەرەکانی کەشناسیی ئەمریکی، ئەورووپی و کەنەدی، لە
درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات
.

دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی
پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، هەروەها ئیدارەکانی زاخۆ،
سۆران و گەرمیان، هاوشانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار تاوەبارانی
بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و لە هەندێک ناوچەش تەرزەی لەگەڵدا بێت
.

ئاماژەی بەوەش کرد، زنجیرەیەک شەپۆلی بارانبارینی
تر بەڕێوەن و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارانبارینی زۆر باش روو لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەکات
.

بابەتى تر


👤
Live: 102 Today: 1,431 📊 Click Here