دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ وێستگەنیوز: تائێستا لێكتێگەیشتنەكەمان لەگەڵ هەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ وێستگەنیوز: تائێستا لێكتێگەیشتنەكەمان لەگەڵ هەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

جار بینراوە: (7)

– محەمەد فاتیح

دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشكرای كردووە تائێستا لێكتێگەیشتنەكەیان كە لەگەڵ وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان واژۆیان كردووە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەدواداچوونی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنە كرد كە لە نێوان دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان كراوە، لە وەڵامدا زیا جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای شەهیدانی عێراق بەی ڕاگەیاند، “تاوەكو ئێستا هیچ وردەكارییەك لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنە ڕانەگەیەندراوە و نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە 27ی ئەیلولی 2026، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ڕایگەیاند، “لێكتێگەیشتنییەكیان لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق واژۆ كردووە بۆ پشتیوانی پشتگیری لە ماف و ئیمتیازاتی كەسووكاری شەهیدان”.

بابەتى تر


👤
Live: 100 Today: 1,336 📊 Click Here