غالب محه‌مه‌د: په‌رله‌مانی‌ عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم پێكده‌هێنێت

غالب محه‌مه‌د: په‌رله‌مانی‌ عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم پێكده‌هێنێت

جار بینراوە: (31)

– 

غالب محهمهد ئهندامی فراكسیۆنی رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له پهرلهمانی عێراق له فهیسبووك نووسیویهتی:

*سوپاس بۆ خوا لهسهر داوای نوسراوێكمان كه 2026/1/5 كراوه، به فهرمانی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق لیژنهیهك له پهرلهمانهوه پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینهوه له 50 ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانهی ههرێم كه دهبێت به نرخی مهدعوم به هاوڵاتیان بفرۆشرێت بهڵام ئێستا به بازرگانی دهدرێت به خهڵك.
*ههر له نووسراوهكهدا  داوامانكردووه:
1- نرخی لیترێك بهنزین  450 دینار بێت.
2- نرخی یهك بهرمیل نهوتی سپی 31.500 دینار بێت.
*به پێی ئهو هی كه ئامادهمان كردووه 50.000 بهرمیل نهوت رۆژانه پێك دێت له 7.950.000 لیتر.
 

*نزیكهی له %45 ی دهبێت به بهنزین كه 3.577.500 لیتر بهنزینه و  له ٪30 نهوتی سپی (گازۆیل)ه كه دهكاته 2.385.000 لیتری رۆژانه و له %25 كهی تری كه نزیكهی 2 ملیۆن لیتره (بهرههمه جیاوازهكان)ی تری نهوته.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 1,500 📊 Click Here