پارێزگاری كه‌ركوك: نابێت هیچ سكاڵایه‌ك له‌ دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمار بكرێت

پارێزگاری كه‌ركوك: نابێت هیچ سكاڵایه‌ك له‌ دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمار بكرێت

جار بینراوە: (12)


پارێزگاری كهركوك بڕیاریدا به كشانهوهی سكاڵاكان دژ به رۆژنامهنووسان، راشیگهیاند كه نابێت هیچ سكاڵایهك له دژی رۆژنامهنووسان تۆمار بكرێت.

پارێزگای كهركوك له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “به مهبهستی پشتگیریكردنی رۆژنامهنووسان و میدیاكاران و چالاكوانان، محهمهد سهمعان ئاغا پارێزگاری كهركوك فهرمان دهكات به كشانهوهی سكاڵاكان و تۆمارنهكردنی سكاڵای نوێ دژیان”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، “پارێزگاری كهركوك له چاوپێكهوتنی لهگهڵ مهڕوان ئیبراهیم عانی سهرۆكی سهندیكای رۆژنامهنووسانی عێراق بهڕێوهبهری ڕاگهیاندن و پهیوهندییه حكومییهكان له كهركوك، رێنمایی به بهشی یاسایی له دیوانی پارێزگا داوه كه دهستبهرداری سهرجهم ئهو سكاڵایانه بن كه له دادگای لێكۆڵینهوهی كهركووكی یهكهم تۆماركراون دژی ڕۆژنامهنووسان، چالاكوانان و میدیاكاران و دهزگا میدیاییهكان”.

راشیگهیاند كه “ههروهها ڕێنماییمان داوه كه چیتر هیچ سكاڵایهك دژی هیچ ڕۆژنامهنووس و میدیاكار و چالاكوان یان دهزگایهكی میدیایی تۆمار نهكرێت كه ڕهخنهی ئهرێنی و بنیاتنهرانه له ئیدارهی پارێزگا دهگرن مهگهر ئهوهی سنووری ئهخلاق و ڕهوشتی گشتی تێپهڕێنن یان به شێوهیهكی كهسی سوكایهتی به ههر كهسایهتییهك بكهن كه له دیوانی پارێزگادا كار دهكات”.

بابەتى تر

👤
Live: 117 Today: 1,266 📊 Click Here