بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لەکەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لەکەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

جار بینراوە: (29)

-

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمەنی
لە کەرکوک كەسێك گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو
.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی
نیسانی
2026، سەرچاوەیەکی
ئاگادار بەی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی
لە ناوچەی پیشەسازیی شاری كەركوك، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو
.

بە پێی زانیارییەکان، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە كە ئەو
دوو کەسە سەرقاڵی چاككردنەوە و لەحیمكردنی تانكەرەكە بوون و بەهۆی هەڵمی سووتەمەنیی
ناو تانكەرەكە یان پاشماوەی مادە گڕگرتووەكان، تانكەرەكە تەقیوەتەوە
.

بابەتى تر

👤
Live: 103 Today: 1,418 📊 Click Here