وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێكاری یاسایی توند بۆ پاراستنی ژینگه ده‌گرێته‌به‌ر

–
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا ژینگه پیس ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه “سزای سه‌رپێچیكاران له 100 هه‌زار دینار تا 10 ملیۆن دینار ده‌بێت”. داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ركه‌سێكیان بینی ژینگه پیس ده‌كات، ی بگرن و بۆیانی بنێرن.
یه‌كه‌م: له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا سروشتی جوان و ڕه‌نگینی كوردستان وه‌كوو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان به‌دوور بگرن له پیسكردن له ڕێی به‌جێهێشتنی پاشماوه‌ی گه‌شت و زبڵ و خاشاك. پێویسته پاشماوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه‌وه و له شوێنی تایبه‌ت دابنێن كه ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی ده‌گاتێ. هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ی گه‌شت به‌جێ بهێڵێت و ببێته هۆی پیسكردنی ژینگه، ڕێكاری یاسایی به‌پێی بڕگه‌ی 3 له مادده‌ی 42 له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له به‌رانبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر كه سزای پێبژاردنه له (100,000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10,000,000) ده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس هاوكاریی ده‌سته ده‌كه‌ن له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه.
دووه‌م: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه به‌شدار بن له پاك و جوانهێشتنه‌وه‌ی سروشتی كوردستان وه‌كوو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پۆند و به‌نداو و جۆگه و چه‌مه‌كان، شاخ و ده‌شت و دۆڵ و چیا و دارستانه‌كان، پێویسته وه‌كوو ماڵی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
داوا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كیان بینی ژینگه پیس ده‌كات و زیان به سروشتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ی بكه‌ن و بۆ پلاتفۆرمه‌كانی ده‌سته، یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ریان بگیرێته به‌ر.
سێیه‌م: داوا له خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ین، به هه‌موو جۆره‌كانیان كه ناویان له ڕێنمایی به‌دواداچوون و به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره (2)ی ساڵی 2023 هاتووه، به وردی ئه‌و ڕێنماییه بخوێننه‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی پاراستنی ژینگه بگونجێنن. به‌پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته، به‌دواداچوون بۆ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكار به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له ڕێنمایی ئاماژه‌بۆكراودا هاتووه، سزا ده‌ده‌ن.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كانی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رپرسیارن له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م گشتاندنه.














Post Comment