بانکی تی بی ئای: مەترسی لەسەر هەژماری مووچەخۆران هەیە

بانکی تی بی ئای: مەترسی لەسەر هەژماری مووچەخۆران هەیە

جار بینراوە: (18)

-

بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) کە یەکێکە لە بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد ی تێوەگلانیان لە داوی فێڵکردن و دزینی مووچەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی فەرمیی بانکەکە، کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی ساختە خۆیان بە ناوی بانکەکەوە دەناسێنن و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتسئاپەوە داوای زانیاریی بانکی و وێنەی کارتی بانکی لە هاووڵاتییان دەکەن، بە بیانووی چالاککردنەوەی کارتەکانیان یان دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران.
بانکەکە جەختی کردەوە کە هیچ یەکی بەو پەیج و بڵاوکراوە ساختانەوە نییە، و داوای لە مووچەخۆرانی کوردستان کرد بۆ پاراستنی هەژمار و کارتەکانیان، بە تەواوی پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی کەسیی خۆتان بۆ هیچ لایەن و ژمارەیەک مەنێرن.-
بانک هەرگیز لە ڕێگەی یان پەیامەوە داوای کۆدی پشتڕاستکردنەوە (OTP) یان ژمارەی نهێنیی کارتەکە ناکات.

بابەتى تر


👤
Live: 68 Today: 1,463 📊 Click Here