هۆشیار زێباری: بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنگین رێکانی کاندیدمانە

-
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کاندیدی حزبەکەیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بەنگین رێکانییە و بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیش رێباز حەملان کاندید کراوە.
زێباری لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت روونیکردەوە، هەرچەندە پێویست بوو بەیانی رۆژی سێشەممە کابینەکە یەکلابکرێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی هەندێک کێشەی ناوخۆیی کە هێشتا چارەسەر نەکراون، بەدووری دەزانێت ئەوە رووبدات، بۆیە ئەگەر هەیە پرۆسەکە بۆ هەفتەی داهاتوو یان هەفتەی دواتر دوابخرێت، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە ناوەکان لای سەرۆک وەزیران و تیمەکەی روون بوونەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لە کەسایەتیی عەلی زەیدی کرد و بە پیاوێکی “راستگۆ” ناوزەندی کرد کە لە زۆر پرسدا هاوبیروڕایە لەگەڵ پارتی و هەوڵی گێڕانەوەی سەنگ و پێگە دەدات بۆ عێراق.
سەبارەت بە هەماهەنگی و لەگەڵ هێزە سیاسییەکاندا، هۆشیار زێباری دووپاتیکردەوە کە پارتی یەکی زۆر باشی لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقییەکاندا هەیە، بەتایبەت لەگەڵ رەوتی حیکمە و دەوڵەتی یاسا کە یەکانیان بە “مێژوویی” وەسف کرد، هاوکات لە رێگەی دانوستانی راستەوخۆوە یەکانیان لەگەڵ محەمەد حەلبووسیش لە ئاستێکی زۆر باش دایە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنە سوننە و شیعییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەر کاندیدێک لەلایەن پارتییەوە دیاری بکرێت پشتگیریی لێ دەکەن، پارتی دیموکراتی ش بە هەمان شێوە پشتیوانی لە کاندیدەکانی ئەوان دەکات.















Post Comment