بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: قوڵایی ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غدا ده‌بینین

بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: قوڵایی ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غدا ده‌بینین

جار بینراوە: (1.4K)


سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه به گهرمی پێشوازی له رێككهوتنی حكومهتی ههرێم و حكومهتی عیراق دهكات و، پیرۆزبایی له كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان دهكات و سوپاسیان دهكات بۆ پشوودرێژییان، دهشڵێت: “قوڵایی ستراتیجی چارهسهركردنی كێشهكان له بهغدا دهبینین”.

ئهمڕۆ ههینی بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:
*به گهرمی پێشوازی له رێككهوتنی حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی عیراق دهكهم، پیرۆزبایی له كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان دهكهم و سوپاسیان دهكهم بۆ پشوودرێژییان.
*ههمیشه باوهڕمان وابووه و داكۆكیش لهسهر ئهوه دهكهین كه دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارهسهره بۆ یهكلاكردنهوهی كێشهكان و گهیشتن به ئهنجامی دڵخواز له بهرژهوهندی هاوڵاتییانمان.
*هیوادارین ئهم رێككهوتنه بخرێته خزمهتی زیاتری خهڵكه خۆشهویستهكهمان و دادپهروهری ههبێت له دابهشكردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان بهپێی دهستوور.
*ئێمه قوڵایی ستراتیجی چارهسهركردنی كێشهكان له بهغدا دهبینین و لهو رێگایهوه دهتوانین خزمهتی خهڵك و ههرێمهكهمان بكهین.

*دهستخۆشی له ههركهسێك دهكهین كه هاوكار بووه بۆ سهرخستنی ئهم پرۆسهیه لهگهڵمان.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,549 📊 Click Here