كه‌جه‌كه‌: ئاكۆ عه‌باس ئاغا خه‌مخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه‌

كه‌جه‌كه‌: ئاكۆ عه‌باس ئاغا خه‌مخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه‌

جار بینراوە: (1.6K)


هاوسهرۆكایهتی كۆنسهی بهڕێوهبهری كۆما جڤاكێن كوردستان “كهجهكه” رایگهیاند كه ئاكۆ عهباس ئاغا وێڕای ههموو مهترسی و گوشارهكان بهردهوام بووه له پشتیوانیكردنی گهریلای ئازادی كوردستان.

هاوسهرۆكایهتی كۆنسهی بهڕێوهبهری كۆما جڤاكێن كوردستان “كهجهكه” راگهیهندراوێكی بۆ كۆچی دوایی ئاكۆ عهباس ئاغا بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:
*ئاكۆ عهباس ئاغا كهسایهتییهكی گرنگ و ناوداری كۆمهڵایهتی و نهتهوهیی گهلهكهمان بوو و خاوهن پێگهی بههێز بوو.
* ئاكۆ عهباس ئاغا، له قۆناخه گرنگهكاندا خهمخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گهلهكهمان بووه له ههر چوار بهشی كوردستان. 
*دۆستێكی هێژای بزووتنهوهی ئازادیخوازی كوردستان بوو، وه وێڕای ههموو مهترسی و گوشارهكان بهردهوام بووه له پشتیوانی كردنی گهریلای ئازادی كوردستان.

*بهم بۆنه خهمناكهوه له سهر ناوی ههموو گهریلای ئازادی كوردستان پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی گهلی باشووری كوردستان و بهتایبهت بنهماڵهكهی و  گهلهكهمان له دهڤهری راپهڕین دهكهین.

ئهمهش دهقی راگهیهندراوهكهیه:

به داخ و پهژارهیهكی زۆرهوه، ههواڵی كۆچی دوایی كهسایهتی نیشتمانپهروهری باشووری كوردستان، كاك ئاكۆ عهباس ئاغا، سهرۆكی عهشیرهتی ئاكۆمان پێگهیشت.

كاك ئاكۆ عهباس ئاغا كهسایهتییهكی گرنگ و ناوداری كۆمهڵایهتی و نهتهوهیی گهلهكهمان بوو كه له لای ههمووان بهتایبهت له دهڤهری ڕاپهڕین و پشدهر و بتوێن خۆشهویست و خاوهن پێگهی بههێز بوو.

 كاك ئاكۆ عهباس ئاغا، كهسایهتییهكی خاوهن ههست و ههڵوێستی بهرزی نیشتمانپهروهری و ئازادیخوازی بوو و له قۆناخه گرنگهكاندا خهمخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گهلهكهمان بووه له ههر چوار بهشی كوردستان. كاك ئاكۆ عهباس ئاغا، دۆستێكی هێژای بزووتنهوهی ئازادیخوازی كوردستان بوو، وه وێڕای ههموو مهترسی و گوشارهكان بهردهوام بووه له پشتیوانی كردنی گهریلای ئازادی كوردستان.

بهم بۆنه خهمناكهوه له سهر ناوی ههموو گهریلای ئازادی كوردستان پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی گهلی باشووری كوردستان و بهتایبهت بنهماڵهی هێژای كاك ئاكۆ عهباس ئاغا و  گهلهكهمان له دهڤهری راپهڕین دهكهین، خۆمان به هاوبهشی خهم و پهژارهتان دهزانین، له پهروهردگاری مهزن داواكارین كه ڕۆحی كاك ئاكۆ عهباس ئاغا به بهههشتی بهرین شاد بكات و سهبووری و ئارامی و دڵنهوایی به ئێوهی بهڕێز ببهخشێت.”

جێگهی ئاماژهیه، دوێنێ  ئاكۆ عهباس ئاغا، كهسایهتی نیشتیمانپهروهری باشووری كوردستان و سهرۆكی عهشیرهتی ئاكۆ بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد.

بابەتى تر

👤
Live: 137 Today: 606 📊 Click Here