عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: بازگه‌كان بوون به‌ ناوه‌ندی سه‌رانه‌و رێگری، حیزب به‌ویستی خۆی قاچاخی ده‌كات

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: بازگه‌كان بوون به‌ ناوه‌ندی سه‌رانه‌و رێگری، حیزب به‌ویستی خۆی قاچاخی ده‌كات

جار بینراوە: (24)


عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی داوا له دهسهڵاتدارانی ههرێمی دهكات كه كۆتایی به لهتبوونی ههرێم بهێنن و دهشڵێت: “شتێك نهماوه ناوی حكومهتی ههرێم و خهڵك به بارمتهی حیزبی گیراوه. 

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێكدا لهژێر ناوی “ئهم لهتبوونه ڕابگرن..”، نووسیویهتی: 

*ماوهی یهك مانگه هیچ جۆره دهرمانێك( گومرگ و ههموو ڕێكارێكی بڕی بێت) له زۆنی زهرد بۆی نیه بچێته زۆنی سهوزو به پێچهوانهوه.
*ئهمه بووهتههۆی نهمان و گرانی چهندین جۆری دهرمان. 

*دوو ڕۆژه غاز (ماڵان و بازرگانی) له سنووری زۆنی سهوز نایهت بۆ زهرد و له بازگهكان رێگای پێنادرێت.

*زۆنی سهوز دهڵێن: لهبهرههمی (50 ههزار بهرمیل نهوتهكه) نزیكهی 10٪ بۆ سلێمانییه و پشكی سلێمانی دهبڕدرێت، من بۆ 57٪ی غاز بنێرم. 

*شتێك نهماوه ناوی حكومهتی ههرێم،  خهڵك به بارمتهی حیزبی گیراوه.

*بازگهكانیش بوون به ناوهندی سهرانهو ڕێگری حیزبی، حیزب بهویستی خۆی قاچاخی دهكات. 

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,374 📊 Click Here