“بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك روو له‌ هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه‌”

“بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك روو له‌ هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه‌”

جار بینراوە: (18)


بهڕێوهبهری گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانیی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند كه ههفتهی داهاتوو بارسته ههوایهكی فێنك روو له ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دهكات و بههۆیهوه پلهكانی گهرما بهشێوهیهكی بهرچاو نزمدهبنهوه.

فازڵ ئیبراهیم بهڕێوهبهری گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانیی ههرێمی كوردستان، له لێدوانێكی رایگهیاند كه بههۆی هاتنی بارسته ههوایهكی فێنكهوه رۆژی دووشهممه، 17ی ئابی 2026 گۆڕانكاری له كهشوههوادا روودهدات و پلهكانی گهرما 4 بۆ 7 پلهی سیلیزی نزمدهبنهوه.

فازڵ ئیبراهیم وتی: “بههۆی كاریگهری ئهم بارسته ههوایه، به شێوهیهكی گشتیی له زۆربهی ناوچهكان بهرزترین پلهی گهرما بۆ ژێر 40 پلهی سیلیزی دادهبهزێت”.

وتیشی: “له ناوچه شاخاوییهكان پلهكانی گهرما نزیك دهبنهوه له 32 پلهی سیلیزی، ئهمهش فێنكاییهكی باش به كهشوههوای ناوچهكه دهبهخشێت”.

بهگوێرهی پێشبینییهكانی دهستهی كهشناسی، پلهكانی گهرما له سهنتهری پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكان بهم شێوهیه دهبن:

ههولێر 37 پله
سلێمانی 35 پله
دهۆك 36 پله
ههڵهبجه 37 پله
كهركوك 38 پله
كهلار 39 پله
رانیه 36 پله
سۆران 35 پله
زاخۆ 37 پله

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 1,342 📊 Click Here