مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە

جار بینراوە: (5)

-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، جەختیان لە پێویستیی پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و شاندێکی یاوەری کرد. بەپێی راگەیەندراوی فەرمی کۆبوونەوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییە انەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

لە دیداری نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسیدا، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵی لە عێراق کرایەوە. هەروەها هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دووپات کردەوە، بە مەبەستی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پارتی تەقەدووم هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ هیچ جیاکارییەک خزمەت بکرێن. ئاماژە بەوەش کرا کە تەنها لە رێگەی هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی نێوان لایەنەکانەوە دەتوانرێت بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 60 Today: 1,106 📊 Click Here