ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوی هاتووچۆکەی کەرکوک بەرزبووەوە

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، بریندارێکی رووداوی هاتووچۆکەی شەقامی دەروازەی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
کەسەکە ناوی بەیان رەحموڵڵا فەتحوڵڵایە و لەرووداوەکەی شەقامی دەروازە برینداربوو لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکە بۆ 7 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی یەکشەممە 26ی نیسانی 2026، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – سلێمانی روویدا و بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێل دا.















Post Comment