ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە براکەی خۆی کوشتووە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە براکەی خۆی کوشتووە

جار بینراوە: (13)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی 28ی نیسانی 2026، لە گوندی دووشیوانی سەر بە قەزای قوشتەپەی شاری هەولێر لە رووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە، کە هاوڵاتییەک بەناوی (مالک ئەنوەر ئەحمەد) پیشەی شوانی مەڕوماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە، دەستبەجێ لە لایەن تیمی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکرا کرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، “دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژمان دەستگیر کرد بەناوی ( د ، أ ، أ)”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی براکەی خۆی”.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,287 📊 Click Here