ته‌یف سامی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری داراییه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات

–
له دواڕۆژه‌كانی كاركردنی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له دادگه‌ی باڵای فیدراڵی سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری داراییه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات له دژی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عێراق، 10ی حوزه‌یرانی 2026 یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به‌و سكاڵایه ده‌كرێت.
له سكاڵاكه‌دا ته‌یف سامی داوای كردووه بڕیاری ژماره 3326ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به “ناده‌ستووری” بناسێنرێت، كه له 24ی تشرینی دووه‌می 1992 ده‌رچووه.
به‌گوێره‌ی سكاڵاكه، ئه‌و بڕیاره تایبه‌ته به تۆماركردنی سه‌رجه‌م موڵكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه، كه پێشتر به ناوی حكومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه بوون.
له ده‌قی سكاڵای ته‌یف سامی داوا كراوه: “ئه‌و بڕیاره تانه‌لێدراوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌بووه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م لێكه‌وته یاساییه‌كانیشی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه”.















Post Comment