هاتوچۆ بڕیارێکی لەسەر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەرکرد

هاتوچۆ بڕیارێکی لەسەر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەرکرد

جار بینراوە: (9)

-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هۆشداریی توند دەدات لە بارەی ئۆتۆمبێلی
بێسەرەتا و ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە چاوپۆشییەک بۆ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە ناکەن
و ڕاستەوخۆ دەستیان بەسەردا دەگرن
.

بەڕێوەبەرایەتیی
هاتوچۆی ئیدارەی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا
و بڕاوە تەنها سەرپێچییەکی هاتوچۆ نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی
نیشتمانی، بۆیە مەفرەزەکانیان ڕاسپاردووە بە توندترین شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو
جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بکەن و دەستیان بەسەردا بگرن
.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەلامەتیی گشتیی
هاوڵاتیان هێڵی سوورە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بەهۆی لێخوڕینی بێ مۆڵەت یان
دروستکردنی دەنگی نائاسایی، ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە و ئارامیی شەقامەکان تێکبدات،
هەر کەسێکیش ئەو سنوورانە ببەزێنێت، ڕووبەڕووی سزایەکی قورس و بێ گەڕانەوە دەبێتەوە
.

ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری سنوورەکان و
ناو شارەکان، پلانێکی تۆکمەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان داڕشتووە، تاوەکو یاسا ببێتە
تاکە حاکم لەسەر شەقامەکان و ئاسایش و سەلامەتیی خەڵک بپارێزرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 1,238 📊 Click Here