لیژنه‌ی تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

لیژنه‌ی تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

جار بینراوە: (1.2K)


بڕیاره له سبهینێوه لیژنهی تۆماركردنی ئهو ئۆتۆمبێلانهی بههۆی لافاوهوه زیانیان پێگهیشتووه له چهمچهماڵ دهستبهكار بێت و تا كۆتایی ههفته بهردهوام دهبن.

ئهمڕۆ پێنجشهممه 11ی كانوونی یهكهمی 2025 رهمك رهمهزان قائیمقامی چهمچهماڵ به نووسراوی ژماره 4422 و بهفهرمانی نووسینگهی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران بڕیاری پێكهێنانی لیژنهیهكی دا بهمهبهستی تۆماركردنی ئهو ئۆتۆمبێلانهی كه بههۆی لافاوی رۆژی 2025/12/9 زهرهرمهند بوون.

بهپێی راگهیهندراوێكی هاتووچۆی چهمچهماڵ، لیژنهكه له سبهینی رۆژی ههینی كاتژمێر ( 9 ) سهر لهبهیانی تاكو كۆتایی ههفته له هاتوچۆی چهمچهماڵ دادهنیشن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله زیانلێكهوتووهكان.

دوو رۆژ لهمهوبهر لافاوێكی گهوره قهزای چهمچهماڵ و چوار دهوری گرتهوه و بههۆیهوه دوو كهس گیانیان لهدهست دا و 12ی تر برینداربوون، زیانێكی ماددی زۆریش به خانوو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و فهرمانگه حكومییهكان گهیشت.

بابەتى تر

👤
Live: 154 Today: 1,342 📊 Click Here